چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه ده‌كرێ كه‌ناویان پاڵێوراوه بۆ دامه‌زراندن
ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: دواى فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره (12834) له 6/12/2012 تایبه‌ت به‌پێكهێنانى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئه‌ندامیه‌تى وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان و ته‌ندروستى له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ چاوپێكه‌وتنى ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى ناویان پاڵێوراوه بۆ دامه‌زراندن. له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى فه‌رمانى پێكهێنانى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌تى داوه له‌شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و گه‌رمیان به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌رِێوه‌به‌رى گشتى وه‌زاره‌ت له هه‌ر یه‌ك له‌م چوار شاره‌و ئه‌ندامیه‌تى پزیشكێك و ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى ئامار، به‌مه‌به‌ستى چاوپێكه‌وتن (مقابله و ئیختیارى) ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى ناویان پاڵێوراوه بۆ دامه‌زراندن له‌رێژه‌ى 5% كه‌دیاریكراوه، به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشان و دیارى كردنى شوێن و جۆرى كارى شیاو بۆ كه‌مئه‌ندامان.
وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى راشیگه‌یاند: له‌دواى سه‌رى ساڵه‌وه هه‌ر چوار لێژنه‌كه له‌شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و گه‌رمیان ده‌ستبه‌كارده‌بن و چاوپێكه‌وتنى كه‌مئه‌ندامان ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى شیاو و جۆرى كارى پێویست بۆ هه‌ریه‌ك له‌م كه‌مئه‌ندامانه ده‌ستنیشان بكرێت. به‌پێى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندامان سالاَنه له‌كۆى گشتى دامه‌زراندن، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ی 5%ى دامه‌زراندن بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان و كورته بالاَكان ته‌رخانده‌كات.
