ئه‌نجومه‌نی گه‌لی له‌رۆژئاوای کوردستان چه‌ند بریارێك له‌باره‌ی ژنانه‌وه ده‌رده‌كات
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌میشه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی له‌رۆژئاوای کوردستان كه پێكهاتووه له‌پارتی یەكێتی دیموكراتیك \"پەیەدە\""و چه‌ند پارت‌و رێكخراوێكی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان، سێهه‌مین کۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌شاری عاموده ئه‌نجامداو له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا دۆخی ژنانی کورد له‌رۆژئاوای کورستان هه‌ڵسه‌نگێندراو به‌رێوبه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای \""ئازادی ژن، ئازادی کۆمه‌ڵگه‌یه\"" چه‌ند بریارێكیان ده‌ركرد.
له‌بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له‌رۆژئاوای کوردستاندا هاتووه، قه‌ده‌غه‌کردنی هاوسه‌رگیری ژن له‌خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵیه‌وه، مافی ژن هه‌یه که هاوژینی خۆی به‌ئیراده‌ی ئازادی ههڵبژێرێو نابێت که‌س به‌زۆره‌ملێی هاوسه‌گیری پێبکرێن، هاوكات ئه‌نجومه‌نی ناوبراو دیارده‌ی ژن به‌ژنیشی قه‌ده‌غه‌كرد.
هه‌ر به‌پێی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له‌رۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی ژیانی ژنان، فرهژنیو به‌شودانی كچ به‌شیربایی قه‌ده‌غه‌کرا، هاوكات پیاو ژن یه‌كسانن له‌به‌ركه‌وتنی میراتیو منداڵ تا ته‌مه‌نی 15 ساڵی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دایك‌و باوكی‌دا دهبێتو دوای ئه‌و ته‌مه‌نه ئازاده له‌شێوازی هه‌ڵبژاردنی ژیانی.
پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له‌چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان، هەر یەک لەشارەکانی عەفرین، عامودا، تێربەسپی، کۆبانی لەلایەن کۆمیتەی هاوبەشی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد‌و ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای کورد لەسوریاوە بەڕێوەدەبرێن."
