هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق

هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق
عێراق به‌ قه‌یرانێكی قووڵدا تێده‌په‌ڕێت. له‌ زۆر پارێزگا جه‌ماوه‌ر خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ناڕازین له‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا پشتگیریی داوا ره‌واو و ده‌ستوریه‌كانی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو ده‌كه‌ین، داوا له‌ هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌كان و به‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی ده‌كه‌ین په‌له‌ بكه‌ن له‌ چاره‌سه‌ری هۆیه‌كان كه‌ ئه‌م و هه‌لومه‌رجه‌ی لێ‌ كه‌وتۆته‌وه‌ . و ناكرێ‌ و نابێ‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا داواكاریی خه‌ڵك نادیده‌ بگرێت .

پێویسته‌ داواكان له‌ چوارچێوه‌ی دستووردابن و دوور بن له‌ تایه‌فه‌گه‌ری .
و بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م وه‌زعه‌، هه‌رێم ئاماده‌ی هه‌مو هاوكاریه‌كه‌.

د.ئومێد سه‌باح
وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
30/12/2012
Top