30ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له‌ئه‌نجامى رووداوێكى هاتووچۆ له‌سه‌ر رِێگاى هامڵتۆن و له ناو گه‌لى عه‌لى به‌گ نزیك هاوینه‌هه‌وارى كانیماران به‌هۆى به‌ریه‌ك كه‌وتنى سىَ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانى ئۆپڵ ومازادو كیا سىَ كه‌س بریندار ده‌بن و شوفێرى یه‌كێك له ئۆتۆمبێڵه‌كانیش به‌ناوى جه‌مال حوسێن گیان له ده‌ست ده‌دات. پاشان سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ چاودێرى پزیشكى له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى سۆران و یه‌كێك له برینداره‌كانیش بارى ته‌ندروستى ناجێگیره.