په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵی نوێوه
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه هه‌ر ئێستا له تخوبی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل و دیموكراسی و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌كردندان.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی په‌رۆشیمان بۆ بهرِێز جه‌نابى (سه‌رۆك تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆمارى فیدرِاڵى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه و ئومێده‌وارین له ساڵی داهاتوودا به ته‌ندروستییه‌كی باش و جۆشی كوردهواری و لێهاتوویی خۆیه‌وه بێته‌وه ریزی ئێمه و هه‌موو هه‌ڤاڵان و گه‌له‌كه‌ی بۆ درێژه‌دان به خه‌بات له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه ره‌وایانه‌ی ته‌مه‌نی خۆی بۆ به‌دیهێنانیان ته‌رخان كرد.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه دووپاتی پابه‌ندبوونی پارتیمان ده‌كه‌ینه‌وه به رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی هاوپه‌یمان و به‌رده‌وامده‌بین له ئاینده‌شدا بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان كه ئامانجی گه‌له‌كه‌مانن، هاوخه‌بات و هاوسه‌نگه‌ر ده‌بین، هه‌روه‌كو هاوئاهه‌نگیش ده‌بین له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیمان.
له ساڵی 2012 دا وێستگه‌ی زۆر گرنگ هاتنه رێی كاروانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان. هه‌ندێك له‌وانه قهیرانئامێز و هه‌ندێكی دیكه‌یان ته‌واوكه‌ر بوون له درێژه‌ی ئه‌و تێكۆشانه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ به‌دیهێنانی ماف و ئاواته ره‌واكان كراون.
دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و سازانی نێوان پێكهاته جیاجیاكان له عێراقدا و كۆی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان، له ساڵی 2012 دا كه‌وتنه به‌رده‌م ههرِهشهی مه‌یلی دیكتاتۆری و قۆرخكاری تا راده‌ی له‌شكركێشی به‌ره‌و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و سه‌پاندنی دیفاكتۆی سه‌ربازیی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له رێی مادده‌ی 140ی ده‌ستووره‌وه. بۆیه گه‌لی كوردستان به كۆی چین وتوێژ و هێز و لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه، به یه‌ك ده‌نگ و به یه‌ك هه‌ڵوێست رووبهرِووی ئه‌م ههرِهشهیه بوونه‌وه و رێگریان لێ كرد و بوونه هێڵی دووه‌می به‌رگری و پشتیوان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می به‌رگریدایه. هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر ههرِهشهی گهرِانهوهی دیكتاتۆریی،كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا هاته ده‌نگ و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌كان له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی مێژوویی و نیشتمانیان رووبهرِووی هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه بوونه‌وه كه تاقمێك له ده‌سه‌ڵات ئهمرِۆ بهسهرچاوهگرتن له مه‌یلی تاكرِهوی و خۆسه‌پاندنه‌وه و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌ستوور و بنه‌ماكانی شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌بوون له عێراقێكی دیموكراسی فیدراڵ‌دا پهیرِهوی ده‌كه‌ن.
ئهمرِۆ به‌ره‌ی خه‌بات بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ و پاراستنی ده‌ستوور و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌رخانكردنی داهاتی فره‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆ خزمه‌تگوزاری و پێشخستنی ژیانی هاوڵاتیان و گه‌شه‌كردنی ئابووری، به‌ره‌یه‌كی فراوانه، و هه‌وڵ و كۆشش ده‌كات بۆئه‌وه‌ی كۆی كێشه‌كان به رێگای دیالۆگ و گهرِانهوه بۆ بنه‌ماكانی سازان، چاره‌سه‌ر بكات. به‌ڵام له‌به‌رده‌م بژارده‌ی قه‌یرانخوڵقێنی و جموجوڵی سه‌ربازی و دروستكردنی ته‌ڵه‌زگه‌ی ئه‌منیدا، ده‌رگا له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌گه‌ر و بژارده‌كانی دیكه‌یشدا كراوه‌یه. میلله‌تی ئێمه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری بژارده‌ی ئاشتی نابێ و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا مه‌یدانی كاری هه‌موو گه‌لانی عێراق و پێكهاته جیاجیاكانییهتی و بایكۆتی ناكات و پۆسته سیادییه‌كان و كورسییه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیدا و به‌شداریكردنی له حكومه‌تدا، ئیستیحقاقی خۆیه‌تی له‌ژێر هیچ فشارێكدا لێیان ناكشێته‌وه مه‌گه‌ر ئیتر هیچ ده‌روویه‌ك نه‌مابێ و دوا بژارده‌ی بێ له خه‌باتی رووبهرِووبوونهوهی زوڵم و سته‌م و دیكتاتۆریدا.
له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆرِش له سووریا، گه‌لی كوردمان له رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وتێكی نوێ‌دا كه‌وتوونه‌ته مامه‌ڵه‌ی سیاسی و چاوهرِوانی زیاتری لێ ده‌كرێ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ره‌وایانه‌ی له‌پێناویدا تێكۆشاون. هێشتا رێگای خه‌باتی ئاینده‌یش له‌به‌رده‌میان واڵایه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی سیماكانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی چاوهرِوان ده‌كرێ پاش ئاڵوگۆرِی رژێمی سیاسی له‌و وڵاته‌دا پهیرِهوی بكرێ. ئایا تا چ راده‌یه‌ك به ده‌نگ جێبه‌جێكردن و دابینكردنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورده‌وه دێت و به‌كرده‌نی و له ده‌ستووری نوێی سووریادا ده‌چه‌سپێنرێ.
هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌تیش هه‌وڵ و كۆششی جه‌نابى سه‌رۆك بارزانی بووه ئه‌و خێوه‌ته‌ی كه، هه‌موو هێزه‌كانی كوردی رۆژئاوای له‌گه‌ڵ یه‌كدا و له‌یه‌ك هاوپه‌یمانێتی و له‌یه‌ك پێناودا كۆكرده‌وه. هه‌روه‌ها كوردستانه‌كه‌ی خۆیان له‌م پارچه‌یه‌ی نیشتماندا بووه ماڵ و په‌ناگه‌ی ئارام بۆ ئه‌و هه‌زاران هه‌زار كورده‌ی رۆژئاواى كوردستان كه به‌هۆی شهرِ و نه‌بوونیه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر بوون و روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ره‌وایه‌تی دۆزی كورد له توركیا به‌ره‌و ئاستێكی باڵاتر هه‌ڵكشاوه و خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی ئاراسته‌یه‌كی دروست تری دۆزیوه‌ته‌وه. سهرهرِاى به‌رز نرخاندنى ئه‌و كرانه‌وه سیاسى و هه‌نگاوانه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیا، چاوهرِوانی هه‌مووان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی توركیا هه‌نگاوی ئه‌رێنی زیاتر له‌وه‌ى ئێستا به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و له رێی دیالۆگی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كورد به‌گشتی و پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه بنێ و ساڵی داهاتوو ساڵی گه‌شه‌كردنی ئه‌م هه‌وڵانه بێ و ئیتر مه‌نتیقی هێز و چه‌ك به‌لاوه بنرێ و به هێزی مه‌نتیق و ره‌وایه‌تی و داننان به یه‌كتردا چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه مه‌ترسیداره بكه‌ن كه ساڵانه قوربانی بێشووماری له هێزه‌كانی هه‌ردوولا و له ریزی خه‌ڵكی سڤیل لێ ده‌كه‌وێته‌وه و زیانێكی مه‌زن به ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێ و كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م رهورِهوهی دیموكراسی و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن.
گه‌لی كوردمان له رۆژهه‌ڵاتی وڵات له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌و گۆرِانكارییانهی له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن به وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی‌دا تێدهپهرِێ و نزیكبوونه‌وه و گرێدانی هاوپه‌یمانێتی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه له‌م بارودۆخه‌دا.
دووپاتكردنه‌وه‌ی بژارده‌ی رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه وه‌كوو ستراتیژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، ره‌وایه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و جیهانبینی گونجاوی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهاندا ده‌سه‌لمێنێ و دۆستان و پشتگیرانی له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا بۆ زیاتر ده‌كات و چه‌ندین هه‌نگاویش له به‌دیهێنانی ئاواتی ستراتیژیی نیشتمانیمان نزیكتر ده‌كاته‌وه.
هه‌وڵه‌كانى سه‌لماندنی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان وه‌كوو راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌لایه‌ن وڵاتان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه له وڵاتی سویده‌وه ده‌ستی پێكردووه، وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یه له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورددا و پێویسته بره‌وی پێ بدرێ و به ئاراسته‌ی هه‌رچی زیاتر سه‌لماندنی ره‌وایه‌تی دۆزه‌كه‌یدا ببرێ.
چاوهرِوانی هه‌مووان بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ئارامی و ئۆقره‌یی بێنه دی و پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌وێته‌وه سه‌ر راسته رێی خۆی له رێی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌یی و شه‌راكه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه له وه‌لانانی یه‌كتر و تاكرِهوی.
له‌سه‌ر ئاستی دۆزی نه‌ته‌وه‌ییش چاوهرِوانی بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا كه كێشه‌ی كوردیان تێدایه، بژارده‌ی ئاشتی و دیالۆگ و پهیرِهوی كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ ببنه بژارده‌ی لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش، ئه‌و گۆرِانكارییانهی هاتنه ئاراوه و هێشتا له هه‌ندێك وڵات به شێوه‌یه‌كی دراماتیكیانه به‌رده‌وامه و له هه‌ندێكی دیكه‌یدا لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداریان لێكه‌وتۆته‌وه و نیشانه‌كانی زه‌وتكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆرِش و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و پێشێلكردنی ئازادیان لێ ده‌ركه‌وتووه، چاوهرِوانی گه‌لانی ناوچه‌كه لێیان ئه‌وه‌یه كه ساڵی داهاتوو به خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی، ئه‌و گۆرِانكارییانه بخرێنه‌وه سه‌ر راسته رێی خۆیان به ئاراسته‌ی به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانی شۆرِشی گه‌لانی ناوچه‌كه و، دیموكراسی و ئازادی و ئاشته‌وایی و پێكه‌وژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنی ئابووری به‌دیبێنن.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان چاوهرِوانی ئه‌وه ده‌كرێ كه له ساڵی 2013 ـدا خه‌باتی گه‌لان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبهرِووبوونهوهی تیرۆر و جیاكاری ره‌گه‌زی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری و بیكاری و دارِمانی ئابووری و پیسبوونی ژینگه و به‌بیابان بوون، هه‌نگاوی خێراتر بنێ و ده‌ستكه‌وتی كرده‌نی هه‌بێ، چونكه ئه‌و كێشانه وه‌كوو كێشه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ههرِهشهی راسته‌قینه له مرۆڤایه‌تی و ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.
خه‌باتی ئێمه‌یش له هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتگیری په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و بنه‌ما دیموكراسییانه‌ی ژیانی سیاسی هه‌رێمیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه و، له‌پێناوی پته‌وتركردنی ستوونه‌كانی پێكه‌وه‌یی سیاسی و ئاشته‌وایی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌كردنی ئابووری و دۆزینه‌وه‌ی دهروهكانی چاكسازی له رێی سازانی نیشتمانییه‌وه، بره‌وی ده‌بێ.
به‌پشتیوانی یه‌كتر و یهكرِیزیمان و ئیراده‌ی یه‌كگرتوومان ده‌توانین ئاواته‌كانمان به‌دی بهێنین.
دووباره هاتنی ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێ به كریستیان و ئێزیدى و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و عێرِاق.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
31/12/2012
