راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان داوا ده‌كات 6ی كانون نه‌كرێته پشو
له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ههرێمو سه‌رۆكی پهرلهمانو سه‌رۆكی حكومه‌تی ههرێمو وه‌زیری كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوه‌كان كراوه، خه‌بات عه‌بدوڵا داواده‌كات ئه‌و رۆژه پشوه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه وه‌كو وه‌فاو پێ‌زانین بۆ گیانی ئه‌و سه‌دان هه‌زار قوربانییه‌ی كه به‌درێژای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عێراق‌و له‌سه‌رده‌ستی جه‌یشه‌كه‌ی شه‌هیدو سه‌رگه‌ردان بون.
سوپای عێراق له‌رێكه‌وتی 6ی کانونی دووه‌می 1921 دامه‌زراوه‌و ساڵانه لهعێراقو هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و رۆژه پشوی ره‌سمییه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا.
ناوبراو داوا ده‌كات هه‌تا بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت با له‌ساڵی 2013 لانیكه‌م وه‌زاره‌تی شههیدانو ئه‌نفالكراوان رۆژی شه‌شی كانونی دوه‌م نه‌كاته پشوی فه‌رمی.
له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌دا، خه‌بات عه‌بدوڵای نوسه‌ر وتارێكی له‌سه‌ر \"قێزه‌ونیی\"" ئه‌م رۆژه بۆ ئه‌و لایه‌نانه ناردوه كه ده‌قه‌كه‌ی له‌لاپه‌ره 18ی ژماره‌ی ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. "
