پاشکۆی ناوی دامهزراوانی سلێمانی رادهگهیهنرێت
سەرۆکی لیژنەی باڵای دامەزراندن لەپارێزگای سلێمانی، مهحمود عوسمان، بەوێبسایتی ئاماری ڕاگەیاندووه، بریاره پێش سەری ساڵی نوێ، ناوی ژمارەیەکی بەرچاو پاشکۆ بۆ پیشەی مامۆستایی، فەرمانبەری، تەندروستی ڕابگەیەنرێت، بۆ دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاكان.
9ی ئهم مانگه ناوی 2624 دامهزراوی زانكۆو پهیمانگان لهسنوری پارێزگای سلێمانی راگهیهنرا، لەو ژمارەیەش 907 كەسیان دەرچووی زانكۆنو 1367كەسیان دەرچوی پەیمانگانو 350 كەسیان دهرچوانی پزیشكیو پزیشكی دەرمانسازو پەرستارو پزیشكی ددانن.
هاوكات لێپرسراوی سەنتەری تەکنەلۆجیای زانیاری لەبەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی، شوان جهبار، رایگهیاند، دوێنێ، شهممه، لیژنەی وردبینیو بەدواداچونی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی سەردانی ئاماری سلێمانیانکرد، بەمەبەستی وردبینی ناوی ئهو كهسانهی بریاره وهك پاشكۆ دابمهزرێنرێن.
شوان جهبار وتیشی، \"پاش وربینییەکی زۆر، لیژنەی وردبینیو بەدواداچونی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی، بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە پاشکۆی ناوەکانیان پەسەندکرد.\"""
