29ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له رِاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاسایشی سلێمانی بلاَویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی له رِۆژی 29 ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ سێ كه‌س كه‌دانیشتوی شاری سلێمانین ده‌ستگیركران به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی تلیاك و مه‌وادی هۆشبه‌ر ,له كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر برِێك تلیاك و حه‌بدا، پاش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان رِه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كرا به‌مه‌به‌ستی دادگایی كردنیان، له‌رِۆژی 18ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سـلێمانیه‌وه و به‌پێی مادده ( 14 / مخدرات ) سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه. هاوژین مه‌حموود زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌برِی 150 هه‌زار دینار به تۆمه‌تی به‌كار هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا برِی ( 40 غرام ) هێرۆینی پێ گیرا بوو. ئازاد محه‌مه‌د زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ند كردن و و غه‌رامه‌كردنی به‌برِی 150 هه‌زار دینار به تۆمه‌تی به‌كار هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر عه‌لی ماهر زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و غه‌رامه‌كردنی به‌برِی 150 هه‌زار دینار به تۆمه‌تی به‌كار هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا برِێك حه‌بی هۆشبه‌ری پێ‌گیرا بوو.