ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان به‌رده‌وامه
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی توده‌یس زه‌مان، \"شه‌وی 26/27 ی كانوونی یه‌كه‌م، كاژێر(11:45) خوله‌ك، هه‌شت فرۆكه‌ی هێزی ئاسمانی توركیا له جۆری (F16) چه‌ند باره‌گا و بنكه‌یه‌كی دژه‌ئاسمانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) یان له ناوچه‌كانی قه‌ندیل و زاپی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان كردووه، و فڕۆكه‌كان به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه\"".
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه هاوكات دوێنێ پێنجشه‌ممه، ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی و هه‌وایی سوپای توركیا له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی پارێزگاكانی دیاربه‌كر و بینگۆل له كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد و به‌فراویدا به‌رده‌وامبووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆفیسی پارێزگاری دیاربه‌كر له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكردووه‌ته‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ،كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه درێژه‌یان هه‌یه، بۆئه‌وه‌یه نه‌هێڵرێت گه‌یلاكانی (PKK) به‌درێژایی زستان له‌و ناوچانه‌دا بمێننه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوزی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان به پشتبه‌ستن به لێدوانێكی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل (HPG) رایگه‌یاندووه له‌كاتژمێر (11.30) تاوه‌كو كاتژمێر( 01.00) ی شه‌وی 26/27 سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا، گوندی شێلادزی و ده‌وروبه‌ری سه‌ر به هه‌رێمی مه‌تینا، وئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ له‌كاژێر 05:30 تاوه‌كو كاتژمێر (06:30) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا هه‌رێمه‌كانی جیلۆی بچووك و ئه‌رتوشی سه‌ر به (زاپ) یان بۆردومان كردووه.
-رووداو"
