فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه
1 – سه‌باره‌ت به‌نه‌خشه ڕێگای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراوه، كۆبوونه‌وه پێی باشبوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ تاوتوێكردنو دانانی میكانیزم‌و رێوشوێنی گونجاو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی.
2 – ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كهبیروبۆچوونو هه‌ڵوێستی سیاسیی جیاوازیان له‌سه‌ره‌و ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌وه گه‌یشت كه:
أ – كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنه‌كانی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌پێكه‌وه سازان به‌رده‌وام ده‌بن.
ب – له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كرێت، چونكه پێشتر گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌و زه‌مینه‌ی گه‌یشتن به‌پێكه‌وه سازان له‌سه‌ر گونجاوه.
ج – هه‌وڵی جدی ده‌درێت تا سه‌ره‌تای وه‌رزی یاسادانان له‌مانگی 3ی ساڵی 2013 بهڕیككهوتن بگه‌ین له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و پڕۆژه یاسایانه‌و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
3 – كۆبوونه‌وه‌ی ماوه ماوه‌و پێویستی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی پهرلهمانو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌باش ده‌زانین‌و پێشنیاز ده‌كه‌ین كه‌ئه‌م كۆبوونه‌وانه له‌ئاینده‌دا ئه‌نجام بدرێن‌و به‌رده‌وام بن.
