زانكۆی هارفاردی ئه‌مریكی: هه‌ولێر گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی شوێنه‌واریه
حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا، به (باس)ی راگه‌یاند، له‌و ماوه‌یه‌دا زانكۆی هارفاردی ئه‌مریكی كه به ناوبانگترین زانكۆی ئه‌مریكایه، له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا بۆ ساڵی 2012 هه‌ولێری به گه‌ره‌ترین ناوچه‌ی شوێنه‌واری له سه‌ر ئاستی جیهان ناساندووه.
گوتیشی: \"ئه‌م هه‌واڵه بۆ ئێمه هه‌واڵێكی زۆر دڵخۆشكه‌ره كه ئه‌مڕۆ هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه شوێنه‌واره‌كانی ده‌ناسرێت و ده‌خرێته لیستی وڵاتانی تره‌وه\"".
به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه كه به‌پێی لیسته‌كه، هه‌ولێر له پێشه‌وه‌ی ناوچه شوێنهواریهكانی وڵاتانی ئوردن و سووریا و توركیا و وڵاتانی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له رووی هه‌بوون و فراوانیی شوێنه‌واره‌كان.
گوتیشی: \""زانكۆی هارفارد له ماوه‌ی پێشوو له هه‌ولێر بوون و رووپێویهكی سه‌ره‌تاییان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ئه‌نجام دا، به‌شێكی ئه‌و رووپێویانهیان له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرد بوو، به‌تایبه‌ت له ناحیه‌ی شه‌مامك و به‌حركه و گوێڕ كه له‌و له‌و ناوچه‌یه ئه‌و زانكۆیه توانی ناوچه‌ی تازه‌ی شوێنه‌واری ئاشكرا بكات كه ژماره‌یان 1200 ناوچه‌ی تازه‌یه\"".
زانكۆی هارفارد یه‌ك له كۆنترین زانكۆكانی ئه‌مریكایه له ساڵی 1636 دامه‌زراوه، به‌پێی راپرسییه‌كی گۆڤاری تایمز، ئه‌و زانكۆیه له لیستی 100 زانكۆی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
به‌پێی به‌دواداچوونی (باس)، له‌سه‌ر سایتی فه‌رمیی زانكۆی هارفارد، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه خراوه‌ته روو كه هه‌ولێر گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی شوێنه‌وارییه، هه‌روه‌كو مامۆستای زانستی بایۆلۆجی له زانكۆی هارفارد پرۆفیسۆر جیسۆن ئالیك ئاور، به‌پێی بابه‌تێك كه له سایتی فه‌رمیی زانكۆی هارفارد بڵاو بووه‌ته‌وه، رای گه‌یاندووه: به‌پێی ئه‌و رووپێویه‌ی ئه‌نجاممان دا له ده‌ورروبه‌ری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، توانیومانه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا 1200 ناوچه‌ی شوێنه‌واری بدۆزینه‌وه.
به‌پێی ئاماری شوێنه‌وار به گشتی له هه‌رێمی كوردستان 3300 ناوچه‌ی شوێنه‌واری هه‌یه، كه زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته پارێزگای هه‌ولێر.
جیسۆن ئاور ئه‌وه‌شی خستۆته روو، له ساڵاًنی داهاتوو شوێنه‌واری زۆرتریش ده‌دۆزنه‌وه.
گوتیشی: \""ئه‌وه‌ی دۆزیومانه‌ته‌وه شوێنه‌واره هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕ و كێشه تایفیهكان كه له‌و ناوچه‌یه بووه نه‌تواندراوه به‌دوای شوێنه‌واره‌كان لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام بدرێت\"".
ئه‌و پرۆفیسۆره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، كه جۆرێك به‌ڵگه له به‌رده‌سته كه له ده‌ورووبه‌ره‌ی هه‌ولێر شاری كۆن و رێگه و رووبار هه‌بووه، بهڵاًم به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئه‌و شوێنه‌وارانه زۆربه‌یان له‌ناو چوون: \""ئه‌و كاره‌ی ئێمه كردوومانه پشتی به‌ستووه به مانگی ده‌ستكرد، چونكه ئه‌وه هاوكاری كردووین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه شوێنه‌واریانه\"".
دوای ئه‌وه‌ی قه‌لای هه‌ولێر خرایه نێو لیستی شوێنه‌واری رێكخراوی یونسكۆ وه‌كو كۆنترین شار كه ژیان تیایدا به‌دوام بێت رێكخراو و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شوێنه‌وار، گرنگیی زۆر به هه‌ولێر ده‌ده‌ن."
