سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، هه‌ندێ پرسی په‌یوه‌ند به عیراقه‌وه باسكران كه هه‌ره گرنگیان په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گرژییه‌ی كه به هۆی هێنانی هێزه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هاتۆته ئاراوه و هه‌روا ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی كه به هۆی هه‌ڵكوتانه سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیری دارایی له هه‌ندێ ناوچه‌ی عیراقدا روویداوه .
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه ، ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه گۆڕینی واقیعی ئێستای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پێویسته به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ر دوو حكومه‌تدا ئه‌نجام بدرێ نه‌ك له لایه‌ن یه‌ك لایه‌نه‌وه و هیوای خواست كه ئه‌و هه‌موو گرژی و ئاڵۆزییانه له رێگه‌ی نزیككردنه‌وه‌ی دیدی پێكهاته سیاسییه‌كان و كاری هاوبه‌شه‌وه كۆتاییان پێ بهێنرێ.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هاتۆته پێش به رێكارێكی ناده‌ستووری وه‌سفكرد و رایگه‌یاند كه ئه‌م ره‌وشه به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته قبوڵكردن و ده‌رگای گفتوگۆش كراوه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ هه‌موو كێشه و گیروگرفته‌كان دوور له كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی و پابه‌ندی هه‌رێمی كوردستانیشی دووپاتكرده‌وه به ده‌ستووریی هه‌میشه‌یی و داوایكرد كه حكومه‌تی فیدراڵ به ته‌واوی پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بێت و سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی هه‌ندێ ناوچه‌ی عیراقیش روونیكرده‌وه كه عیراق به خوڵقاندنی ته‌نگژه به‌رێوه ناچێت و ئه‌و ره‌وشه‌ی كه هاتۆته ئاراوه‌ش پێویستی به هێوركردنه‌وه هه‌یه چونكه بارودۆخی ئێستا گرژیی و توند كردنه‌وه هه‌ڵناگرێت به‌ڵكو پێویستی به رێككه‌وتنێكی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه كه كۆتایی بهێنێت به باره گرژه‌كه‌ی ئێستا و وڵات بچێته قۆناغێكی نوێوه به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ته‌واوكردنی بنیاتنانی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت .
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال خرایه ڕوو و هه‌ر دوولا وێرای ته‌ئكیدكردن له رۆڵی سه‌ره‌كی سه‌رۆك كۆمار ، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرایان بۆ خواست .
