به‌ سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆك بارزانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك) و (ی.ن.ك) كۆبوونه‌وه‌

به‌ سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆك بارزانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك) و (ی.ن.ك) كۆبوونه‌وه‌
25ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى به‌ یاوه‌رى شاندێكى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان گه‌یشته‌ شارى سلێمانى و به‌ گه‌یشتنیان له‌ لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح جێگرانى سكرتێرى گشتى و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا .

دواتر به‌ سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو . دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك بارزانى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو .
Top