پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسى و سه‌ری ساڵی زایينیهوه:
جگه له‌وه‌ی خوشك و برا مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئازادی و به‌بێ هیچ ڕێگریه‌ك ده‌ژین و سرووته ئاینیه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ مه‌سیحیه‌كانی ناوچه‌كانی تری عیراقیش كه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریان له سه‌ره و به هۆی جیاوازيی ئايينييه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئاوه‌ربوون بوونه‌ته‌وه، له هه‌رێمى كوردستاندا باوه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئاوڕی جددی لێداونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه له كوردستاندا كلتوری به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی زاڵه و كه‌س به‌هۆی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی یان مه‌زهه‌بيه‌وه، ڕووبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه نابێته‌وه.
دوباره ئه‌م یاده له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
24/12/2012
