پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (سڵاوی خوای لێ بێ)
له‌م بۆنه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی نه‌گۆرِی پارتیمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌دیهاتنی هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و سیاسی و كولتوورییه‌كانی ئاشوور و كلدان و ئه‌رمه‌ن له عێراقدا. هه‌روه‌ها له یه‌ك سه‌نگه‌ردا له‌گه‌ڵ ئه‌وان تێده‌كۆشین له‌پێناوی كۆتاییهێنان به هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی و جیاكاری به‌رامبه‌ریان له عێراقدا، كه بۆته مایه‌ی زوڵمێكی گه‌وره له‌سه‌ریان و به‌و هۆیه‌وه جگه له هه‌زاران شه‌هید هه‌روه‌ها به هه‌زارانیشیان له زێدی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر و راگوازراون. له ئاكامیشدا روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئێره‌یش جگه له‌وه‌ی نیشتمانی هه‌موومانه و مافه‌كانیان لێره مسۆگه‌ر و دابین كراوه، هه‌وه‌ها بۆته باوه‌شی گه‌وره‌ی له ئامێزگرتنی هه‌موو ئه‌وانه‌یان كه له شاره جیاجیاكانی عێراقه‌وه هه‌ڵاتوون. تا عێراقیش له نه‌هامه‌تی و تیرۆر و تاكرِه‌وی رزگاری ده‌بێ، هه‌رێم په‌ناگه‌ی ئارامی كریستیانان و هه‌موو مه‌زوڵومان ده‌بێ.
دووباره هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (سڵاوی خوای لێ بێ) له هه‌موو كریستیانان پیرۆز ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ساڵی داهاتوو له عێراقێكی ئارام و دیموكراسی و گه‌شه‌كردوودا ئه‌م یاده پیرۆزه بكه‌ینه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
24/12/2012
