روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێم سەبارەت به هەواڵێکی رۆژنامەی هاوڵاتی
ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیه:
\"لە لاپەڕەی ٢ـی رۆژنامەی هاووڵاتی رۆژی دووشەممە ٢٤/١٢/٢٠١٢ـدا بابەتێک بڵاوبووەتەوە کە گوایە هەرێم دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی کوردانی رۆژئاوا داخستووە و رۆژنامه‌که‌ش مانشێتێکی چه‌واشه‌کارانه‌ی بۆ بابه‌ته‌که داناوه. ئێمە وەک سەرۆکایەتیی هەرێم رایدەگەیێنین سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هەوڵێکە بۆ چەواشەکردنی ئاڕاستەی رووداوەکانی نێوخۆی سووریا. جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که هیچ خالێکی فه‌رمی له‌سه‌ر سنووری هه‌ریمی کوردستان و سوریا نییه تا داخرابێت. ئه‌و راستییه‌ش روون و ئاشکرایه که که‌س هێنده‌ی کورده‌کانی رۆژئاوا ئاگاداری په‌رۆشیی به‌ریز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان نین له پاڵپشتی و هاوکاریی به‌رده‌وامی به‌ڕێزیان بۆ یارمه‌تیدانی یه‌کڕیزی و سه‌رخستنی دۆزه ره‌واکه‌یان.\""
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان"
