سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان و ئێراق و جیهان ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان و ئێراق و جیهان ده‌كات
به‌ ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌ دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ( سڵاوی خوای لێ بێت ) ، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم به‌ هه‌موو خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عیراق و جیهان راده‌گه‌یه‌نم و داوای ژیانێكی به‌خته‌وه‌ریان بۆ ده‌خوازم .

له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌كیان


مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
24/12/2012
Top