ته‌رمی فه‌رمانده‌ لیوا سه‌دیق ره‌شید به‌خاك سپێردرا

ته‌رمی  فه‌رمانده‌ لیوا سه‌دیق ره‌شید به‌خاك سپێردرا
23ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شه‌وی 20 له‌سه‌ر 21ی ئه‌م مانگه‌ تێكۆشه‌ر و فه‌رمانده‌ لیوا سدیق ره‌شید عوسمان كۆچی دوایی كرد و پاشان له‌رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و فه‌رمانده‌كانی له‌شكری كوردستان و نوێنه‌ری داموده‌زگا حكوومی و حزبیه‌كان و په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی شاری كه‌ركووك و هه‌ولێر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، ته‌رمی خوالێخۆشبوو له‌ مه‌راسیمێكی سه‌ربازیدا له‌ گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌د له‌ شاری هه‌ولێر به‌ خاكسپێردرا.

لیوا عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌گوته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخشبوو لیوا سه‌دیق له‌ شۆرِشی ئه‌یلوولی مه‌زن و جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزاتنه‌.

لیوا سدیق ره‌شید تا دواساته‌كانی ژیانی ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رپرسی ئیداره‌و میره‌ی فه‌رمانده‌یی بوو، له‌ شۆرِشی ئه‌یلوولیش خوالێخۆشبوو فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئازاو به‌رچاو بووه‌ كه‌ به‌ ملازم فه‌ره‌یدون ناسراوه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری شاری كه‌ركووك بووه‌.
Top