هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانی لافاو ده‌نرێ
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی ده‌ستبه‌كاربوونی خسرۆ كه‌مال وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ئاماده‌بووان ناساند‌و رایگه‌یاند: بهرِێز خسرۆ كه‌مال ئه‌ندازیارێكی ناسراوی شاری سلێمانییه و به‌ر له‌ده‌ست نیشانكردنیشی له‌و پۆسته سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی بووه، هاوكات ده‌ست نیشانكردنیشی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له‌سه‌ر داوای ئێمه بووه‌و دڵنیاشین له‌وه‌ی كه ده‌توانین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكی كوردستان سوود له‌ئه‌زموونی بهرِێزیان وه‌ربگرین.
