23ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار هه‌ڵده‌ستێت به‌ته‌واوكردنی خزمه‌تگوزاری ئاو و ئاوه‌رۆ و قیرتاوكردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ره‌كی زانكۆ له شاری هه‌ولێر ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌ندازیار دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار گه‌ره‌كی زانكۆی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆ كۆبۆه‌وه كه له‌و گه‌ره‌كه نیشته‌جێن و راشكاوانه باسی له‌وه كرد ئه‌م گه‌ره‌كه له كابینه‌ی پینجه‌مدا به ده‌ستپیشخه‌ری به‌رێز نیچیرڤان بارزانی دروستكراوه و دراوه به به‌ڵێنده‌ر و ئه‌ركی به‌ڵێنده‌ر بووه كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو گه‌ره‌كه‌كه جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها وه‌زیری شاره‌وانی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ مامۆستایانی زانكۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان ئه‌ركی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی یه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و ئاوه‌رِۆ و شه‌قام هه‌تا سنوری پرۆژه‌كه بگه‌یه‌نیت ، به‌لاَم خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو پرۆژه‌كه ئه‌ركی لایه‌نی به‌ڵینده‌ره جێبه‌جیان بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنیك له‌م كاره هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌م لایه‌نه‌وه هه‌یه ، سه‌باره‌ت به ته‌واو كردنی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ش وه‌زیری شاره‌وانی رایگه‌یاند كه به‌ریز نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایسپاردووه كه ئه‌و كاره خزمه‌تگوزاریانه‌ی ته‌واو نه‌كراون بۆ گه‌ره‌كی زانكۆ ، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ته‌واویان بكات .
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا و هاورێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ، ئه‌ندازیار دڵشاد شه‌هاب گه‌ره‌كی ژیانی له شاری هه‌ولێر به‌سه‌ركردووه و سه‌ردانی ئه‌و مالاَنه‌ی كرد كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هاولاَتیانی ئه‌و مالاَنه كۆبۆه‌وه كه زیانیان پێگه‌یشتوه و پێی راگه‌یاندن ئه‌و ئاوه‌ی هاتۆته ئه‌م گه‌ره‌كه لافاوی باران نیه به‌ڵكو ئه‌و ئاوه له داره‌توه‌وه هاتوه و ده‌بێت به‌ربه‌ستێك دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه لافاوی له‌و جۆره روونه‌داته‌وه .