کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری بۆ کاتێکی نادیار دوا دەخرێت
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو)، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکارەکەی بکات، رایگەیاند \"کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە\"".
فەریق جەبار یاوەر راشیگەیاند \""هیچ وادەیەک سەردانی لیژنەکەی وەزارەتی پێشـمەرگە ڤبۆ بەغدا دەست نیشان نەکراوە\"".
رێکەوتی 2012/11/26، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدایان کرد و لەسەر پرسی هاتنی هێزی دیجلە و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری کۆبووەوە.
حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان مه‌رجى كشانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له‌سنوورى ناوچە دابڕێندراوەکانی ره‌تكرده‌وه‌و داواى كرد ده‌بێت حكومه‌تى عێراقی هێزی ئۆپه‌راسیۆنى دیجله هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵویستى هەولێر، به‌غدا داواكه‌ى هەرێمی کوردستانی ره‌تکردەوە و داوا ده‌كات پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه سنوورى پێشووى خۆیان."
