نێچیرڤان بارزانی: ده‌رفه‌تی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی زۆر نزیكه،به‌ڵام پێش ئه‌و هه‌نگاوه كاری گرنگمان له پێشه كه بیكه‌ین
له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌ێنێت گرنگترین هه‌نگاو بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی تۆكمه بنیاتنانی ئابوورییه‌كی به‌هێزه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه له ماڵپه‌ڕی \"world time\""ی ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی ڕایده‌گه‌ێنێت كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بێگانه‌كان و چه‌ندین هاوڵاتی كوردیش به ڕوویدا پێكه‌نیون كاتێك پێیوتوون كه نه‌ك هه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌رێم بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه نه‌وت بنێریت بۆ توركیاش، ئه‌و وڵاته‌ی كه هه‌رده‌م له ململانێدا بووه له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا.
نێچیرڤان بارزانی وتی: \""له‌سه‌ره‌تاوه به هێنانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی بچوك ده‌ستمان پێكرد و چه‌ندین تانه‌شمان له‌مباره‌یه‌وه لێدرا\""، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێستا كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك ئێكسۆن مۆبیل و چێڤرۆن و كۆمپانیای تۆتال و گازپرۆمین له هه‌رێم وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه گۆڕانكاری گه‌وره ڕوویانداوه و ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانیش گه‌یشتۆته ١٥ ملیار دۆلار، كه ئه‌مه‌ش به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره‌یه، \""له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ڕێگایه‌كی درێژمان له‌به‌رده‌م ماوه\"".
له وه‌ڵامی پرسارێكدا كه ئایا ده‌توانرێ بوترێت، ئێستا له هه‌موو كات نزیكترن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، نێچیرڤان بارزانی وتی: \""پێموایه به‌ڵێ، هه‌لێكی زۆر باشمان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام له پێشدا پێویسته به‌ره‌نگاری زۆر شت ببینه‌وه، له پێش هه‌موشیانه‌وه پێویسته هه‌وڵبده‌ین به ڕازیكردنی هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌وڵه‌تێكی دراوسێمان، بۆ بنیاتنانی توانایه‌كی ناوخۆیی و توانایه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تیش تا هاوكارمان بن له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م هه‌وڵه‌مان\"".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه \""ئایا كارێكی دروسته هیواتان به ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌بێت له كاتێكدا مامه‌ڵه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ كورده‌كان له ڕابردوودا مامه‌ڵه‌یه‌كی باش نه‌بووه؟\""، نێچیرڤان بارزانی وتی: \""گۆڕانكاری له توركیادا ڕویداوه، توركیا پێوستی به چه‌ند شتێكه كه خۆی نییه‌تی، ئێمه‌ش پێویستمان به چه‌ند شتێكه كه نیمانه، ئه‌مه لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوو لایه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو زیاتر كێشه‌كه ئابوورییه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ده‌وڵه‌تێكی گرنگه بۆ ئێمه، گه‌ر بتوانین له ڕێگای ئابوورییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین، ئه‌وا بێگومان ئێمه لای خۆمانه‌وه لاریمان نییه\"".
ده‌رباره‌ی ململانێكانی نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان \""په‌كه‌كه\"" ، نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه \""له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستان \'په‌كه‌كه\' وه هه‌یه، توركیا پێویسته له‌وه تێبگات كه كێشه‌كه پرسێكی سیاسییه و ناتوانری به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بكرێت\"".
وتیشی: \""ئێمه چه‌ندین جار كێشه‌كه‌مان تاووتوێ كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ توركیادا گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له ڕۆڵبینینمان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ كێشه‌كه\""."
