سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نێردراوی تایبه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
له دیدارێكدا ، دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان ، به تایبه‌تی ته‌نگژه‌ی ئێستای نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسكرا.
راوێژكار برێت مگریك باری سه‌رنجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای دووپاتكرده‌وه له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی عیراق له رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنه‌ر و هیوای خواست به‌رده‌وامی به‌و سیاسه‌ته بدرێت له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و ئاماژه‌شی به كۆبوونه‌وه پێشووه‌كانی خۆی كرد له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عیراق و نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌شی راگه‌یاند به په‌ره‌سه‌ندنی گیروگرفته‌كانی عیراق و هه‌روا ئه‌و دۆخه‌ی كه له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دروست بووه.
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه راسته حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ‌دا هه‌یه ، به‌ڵام كێشه‌كه كێشه‌ی حوكمڕانی یه له عیراق و ئه‌وه‌ی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیش به‌شێكه له‌و كێشه‌یه كه ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه . ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ حكومه‌تی شه‌راكه‌ته شه‌راكه‌ت به‌و شێوه‌یه نییه كه ده‌یبینین و وه‌كو هه‌رێمیش دوا جار سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه نامه‌یه‌كمان ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین ، هه‌موو كێشه و گیروگرفتێك توانای چاره‌سه‌ركردنیان هه‌یه ، به‌ڵام به مه‌رجێ ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنیان هه‌بێ ، هه‌رێم هیچ كاتێك رێگر نابێت له به‌رده‌م هه‌ر هه‌نگاوێك كه مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن بێت و ئه‌وه‌ی ئێستاش ئه‌نجامه و ده‌بێ له هۆكاره‌كانی بكۆڵێنه‌وه و بواریش نه‌ده‌ین له داهاتوودا ئه‌و جۆره ته‌نگژانه دوباره ببنه‌وه .
له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ی داهاتوودا شاندی عه‌سكه‌ری هه‌ر دوولا كۆده‌بنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌بێ زۆر به جددییه‌وه و به نه‌فه‌سێكی دیكه‌وه ڕوو له دیالۆگ و گفتوگۆكان بكرێ ، چونكه ئه‌زموونێكی تاڵمان له‌م رووه‌وه هه‌یه و بۆ بڕیاردانیش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێویست به راوێژكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم .
