رۆژنامە عەرەبیەكان: هێرۆ ئیبراهیم كاندیدە بۆ سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق - نوێ کراوەتەوە
هەریەك لە رۆژنامەكانی سەفیری لوبنانی وبەیانی ئیماراتی بڵاویانكردووەتەوە كە \"هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی هاوسەری سەرۆك كۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی كاندیدی یەكەمە بۆ جێگرتنەوەی هاوسەرەكەی لە پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار\"".
لەدرێژەدا بەیانی ئیماراتی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی كوردەوە دەڵێ \""ئەو سەرچاوانە پێشبینی ململانێ دەكەن لە نێوان بەرهەم ساڵح ی جێگری تاڵەبانی لە سكرتاریەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هێرۆ ئەحمەد بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار لە پاش تاڵەبانی\"".
هاوكات رۆژنامەی سەفیر دەڵێ \""هیچ كام لە كاندیدەكان بۆ جێگرتنەوەی سەرۆك كۆماری عێراق ناتوانن جێگەی تاڵەبانی پربكەنەوە، لە رووی بەدەستهێنانی خۆشەویستی و رێزگرتن وگوێگرتن لە بۆچوونەوەكانی چ لە هەرێمی كوردستان یاخود لە عێراق و وڵاتانی ناوچەكە وەك توركیاو ئێران دیمەشق سەرباری ئەمریكا\"".
-رووداو"
