به‌دواداچوون بۆ گرفت و كه‌موكورِییه‌كانى كه‌س و كارى شه‌هیدان ده‌كرێت

به‌دواداچوون بۆ گرفت و كه‌موكورِییه‌كانى كه‌س و كارى شه‌هیدان ده‌كرێت
22ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى رێنماییه‌ نوێیكانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفاڵكراوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ كه‌س و كارى شه‌هیدان، به‌رِێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى سۆران ، له‌ قه‌زاى چۆمان له‌ گه‌ڵ كه‌س و كارى شه‌هیدان كۆبوونه‌وه‌و وێراى گه‌یاندنى رێنماییه‌ نوێیه‌كانى وه‌زاره‌ت، هاوكات له‌دۆخ و گوزه‌رانی ئه‌و ماڵباته‌ش كۆده‌ڵدرایه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا بێبه‌ش بوونه‌ له‌ ماف و ئیمتیازاتى شه‌هیدان.

ئه‌شقى مه‌لا به‌رِێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى سۆران راگه‌یاند: له‌ هه‌مبه‌ر باشتر بوونى ژیانى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و زانیاریان به‌ رێنماییه‌ نوێیه‌كانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ هاوكارى لێژنه‌ى ناوچه‌ى باڵه‌ك له‌ هۆڵى لاوانى چۆمان له‌ گه‌ڵ كه‌س و كارى شه‌هیدانى ناوچه‌كه‌ كۆبووینه‌وه‌.
Top