22ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- شه‌پۆلێكى بهفرءباران بارین ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى گرتهوهء وێرِاى بارینى رِێژهیهكى زۆرى به‌فر لهچیاء كوێستانه‌كانى ناوچه‌كه، به‌هۆى بارینى بهفرء دره‌نگ راماڵینى به‌فر له سه‌ر رێگاى گشتى و خلیسك بوونى رِێگا هۆییهكانى هاتووچۆ له‌نێوان چۆمان _ حاجى ئۆمه‌ران بۆ ماوه‌یه‌ك گرفتى تێكه‌وت، وه‌ك شۆفێران و بازرگانانى ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌ران ده‌یخه‌نه‌روو به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى به‌فر بارین له ناوچه‌كه داواكارن تیمه‌كانى راماڵین به‌فر به‌رده‌وام چاودێرى رێگاكان بكات.
ئه‌ندازیار خورشید سادق سه‌رۆكى تیمى به‌فر راماڵینى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رێگا‌و بانى هه‌ولێر راگه‌یاند: تیمه‌كانى راماڵینى به‌فر بۆ رێگا سه‌ره‌كیه‌كانى (چۆمان، مێرگه‌سۆر، سیده‌كان) دابینكراون، هه‌ر كاتێك پێویست بوو تیمه‌كانمان له‌و رێگایانه كارى خۆیان ده‌كه‌ن، له ماوه‌ى (24) كاتژمێرى رابردووش‌دا بۆ دوو جار رێگاى چۆمان – حاجى ئۆمه‌رانیان له به‌فر راماڵیوه.