لە ھەولێر ژمارەیەک ھاوڵاتی بە ئۆتۆمبیلەوە لە ئاوی باراندا گیر دەخۆن

لە ھەولێر ژمارەیەک ھاوڵاتی بە ئۆتۆمبیلەوە لە ئاوی باراندا گیر دەخۆن
20ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- بەھۆی باران بارینی زۆرەوە لە ھەولێر ژمارەیەک ئۆتۆمبیل بە سەرنشینەکانیەوە دەکەونە ناو ئاو و دواتر تیمەکانی فریاکەوتن رزگاریان دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەھۆی ئەو شەپۆڵە باران بارینە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکی شاری ھەولێر بە تایبەت لە پردی گەڕەکی سەیداوە و چوار ریانی جیھان و گەڕەکی گلگەند ژمارەیەک کۆستەرێک بە ٢٠ سەرنشین و سێ ئۆتۆمبیل و ماتۆرسکیلێک لە نێو ئاوی باراندا گیریانخوارد.
بەڵام بە گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتنی سەر بە قەزای پارێزگای ھەولێر سەرجەم ھاوڵاتییە گیرخواردووەکان، بەبێ ئەوەی ھیچ زیانێکیان پێ بگات دەرباز کران و ئۆتۆمبیلەکانیش دەرھێندرانەوە.
ھەروەھا تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە باران بارین لە شاری ھەولێر بەردەوامە.
Top