پێشبینی دەکرێت ٢٦ی ئەم مانگە بەفر ببارێت

پێشبینی دەکرێت ٢٦ی ئەم مانگە بەفر ببارێت
20ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی سلێمانی پێشبینیی کرد، ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ ئەم مانگە شەپۆلێکی باران و بەفر شاری سلێمانی بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەی ی سلێمانی، دارا حەسەن، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی:\"ئەو شەپۆلە باران بارینەی هەرێمی کوردستان و سلێمانی کردووەتەوە، پێدەچێت تاکو ڕۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام بێت و لەناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت و پلەکانی گەرماش لەهەندێک ناوچە بۆ ژێر سفردابەزێت\""."
Top