گروپی كەمئەندامانی مانگرتووی سلێمانی لەلایەن سەفین دزەیی پێشوازیان لێكرا

گروپی كەمئەندامانی مانگرتووی سلێمانی لەلایەن سەفین دزەیی پێشوازیان لێكرا
20ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی دوێنێ‌ لەدیوانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەشاری هەولێر، گروپی كەمئەندامانی مانگرتووی سلێمانی لەگەڵ ئاسۆس نەجیب وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و چێنەر حسێن خفاف نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە، بۆ تاوتوێكردنی داواكاریەكانیان ئەمڕۆ لەسەر داوای خۆیان، گروپی ناوبراو لەلایەن سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێكرا.

گروپی كەمئەندامانی مانگرتووی سلێمانی داواكارییەكانیان گەیاندە وتەبێژی حكومەتی هەرێم، سەفین دزەیی داواكاری گروپی كەمئەندامانی مانگرتووی سلێمانی وەرگرت و بەڵێنی بەدواداچوون و دیراسەتكردنی داواكاریەكانی پێدان لە چوارچێوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان. هاوكات بەڕێزیان رایگەیاند كە ئەم یاسایە بە شێوەیەك هەموار دەكرێت كە خزمەتی زیاتر پێشكەش بە توێژی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بكات.
Top