19ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- دوێنێ سێشه‌ممه به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكراتی سه‌ر به پارتی به‌ده‌په به سه‌رۆكایه‌تی ئاسیل تۆغلوك له هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌كه و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئێستا و پێشووی توركیا و سه‌رۆكی هه‌ر دوو شاره‌وانی سوور و بسمیل كه به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له سه‌ر ئاڵوزییه‌كانی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شانده‌كه هاوسۆزی خۆیان بۆ سه‌رۆك بارزانی دووپاتكرده‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه رووبه‌رووی هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه و سه‌رۆك بارزانی_ش وێرای سوپاس كردنیان ته‌ئكیدی له شێوه خه‌باتی ئاشتی و په‌رله‌مانی و جه‌ماوه‌ریی و دیبلۆماسی كرده‌وه بۆ گه‌یشتنی كورد به مافه ره‌واكانی خۆی . تاوتوێكردنی ره‌وشی ئاواره‌كانی سوریا له هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.