نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له سووريا كرد
له ديدارێكدا باس له ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و بارودۆخ و ڕووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى سووريا به تايبه‌تى كرا و پێشبينيى ئاراسته‌ى ڕووداوه‌كان و ڕه‌وشى وڵاته‌كه خرايه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا دڵته‌نگى و نيگه‌رانيى خۆيان به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشى ئاڵۆزى سووريا و ئه‌و كرده‌وه و ڕوودا‌وانه‌ى كه ڕۆژانه ده‌بنه مايه‌ى خوێنڕژان و كوشتنى خه‌ڵكى سڤيل له سووريا دووپات كرده‌وه و جه‌خت له سه‌ر پێويستيى دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌يه‌ك بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه و كۆتايى هێنان به‌و بارودۆخه مرۆييه ناله‌باره‌ى هه‌يه، كرايه‌وه.
