نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌نديكاى پارێزه‌رانى كوردستان كۆبووه.
له ديدارێكدا سه‌ره‌تا پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دامه‌زراندن و كار و چالاكييه‌كانى سه‌نديكانى پارێزه‌رانى كوردستان خرايه ڕوو و تيشك خرايه سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌نديكاى پارێزه‌رانى كوردستان كه ئه‌ندامى يه‌كێتيى سه‌نديكاكانى پارێزه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى يه، په‌يوه‌نديه‌كى باشى له‌گه‌ڵ سه‌نديكاكانى پارێزه‌ران له جيهان هه‌يه، ئينجا باس له ڕۆڵى سه‌نديكاى پارێزه‌رانى كوردستان له كه‌يسى دادگاييكردنى سه‌رانى ڕ‌ژێمى پێشووى عيراق كرا و ڕۆڵى سه‌نديكاى پارێزه‌رانى كوردستان به‌رز نرخێنرا كه هه‌ميشه وه‌ك يه‌ك تيم و دوور له حزبايه‌تى كاره‌كانى ئه‌نجام داوه و به هه‌ڵوێست و به‌ياننامه پشتگيريان له پرسه نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كردووه.
دواى ئه‌وه باس له پێداويستى و كێشه‌كانى سه‌نديكاى پارێزه‌رانى كوردستان و به تايبه‌تى نه‌بوونى باره‌گايه‌كى تايبه‌ت به خۆى كرا و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران هه‌موو پشتگرييه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابينكردنى پێداويستيه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان دووپات كرده‌وه و ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر دروستكردنى باره‌گايه‌كى تايبه‌ت به سه‌نديكاى پارێزه‌رانى كوردستان و دابينكردنى چه‌ند بورسێكى خوێندنى باڵا بۆ ئه‌ندامانى سه‌نديكاى پارێزه‌رانى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها كار و هه‌وڵه‌كانى سه‌نديكاى پارێزه‌رانى كوردستانى له‌پێناو دامه‌زراندنى يه‌كێتيى ئه‌ندازيارانى كوردستان كه پارێزه‌ران له هه‌موو به‌شه‌كان كوردستان تيايدا ببنه ئه‌ندام و ئێستا ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت، به كارێكى گرنگ و له‌جێى خۆى له قه‌ڵه‌م دا و ئاماده‌يى حكوومه‌تى بۆ هه‌ر پشتگيرييه‌ك بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتييه‌كه، دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، باس له ڕه‌وشى دادوه‌رى و ياسا له هه‌رێمى كوردستان كرا و له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى ڕايگه‌ياند بنه‌ماى هه‌ر حكوومه‌تێك ياساكانه و زۆر له ياسا كارپێكره‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به پێداچوونه‌وه و گۆرين و هه‌مواركردن هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕه‌وشى سه‌رده‌م و پێداويستييه‌كانى ئه‌مڕۆدا بگونجێن.
