لیژنه‌ی ئه‌منی په‌رله‌مانی عێراق دێـته كوردستان
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری په‌ڕله‌مان، حه‌سه‌ن جیهاد، له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، \"ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری هه‌فته‌ی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی دیداری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و جێبه‌جێكردنی رێككهوتننامهو ده‌ستپێشخه‌ری هێوركردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو هه‌ولێر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات\"".
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر، دوێنی، دووشه‌ممه، جه‌لال تاڵهبانیو نوری مالیكی له شاری به‌غدا كۆبونه‌وه‌و رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ درێژه‌دان به‌گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا شاندی هه‌رێم بانگهێشتی به‌غداد بكرێت.
جیهاد، روونیشیكرده‌وه، \""رێككه‌وتننامه‌ی وه‌ستانی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی دژ به‌یه‌ك ده‌ستكراوه بهجێبهجێكردنیو ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌ك رێگهخۆشكركردنێك بۆ هێنانه‌كایه‌ی كه‌شێكی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا\""."
