سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی گروپی كه‌نیسه‌كانی رۆژهه‌ڵات له فاتیكان ده‌كات
له دیدارێكدا ، كاردینال لیوناردۆ ساندری مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه كه ئاگاداربوونه له ره‌وشی مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه به هۆی كاری تیرۆرییه‌وه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق روویان له هه‌رێم كردووه و سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه‌ی كه به هاوڵاتیانی مه‌سیحی و ئاواره مه‌سیحیه‌كان ده‌یده‌ن و رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان له‌م رووه‌وه نموونه‌یه‌كی جوانی پێشكه‌ش به جیهان كردووه ، بۆیه شایه‌نی رێزگرتنه.
سه‌رۆك بارزانی وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به سه‌ردانی كاردینال لیوناردۆ ساندری رایگه‌یاند كه فه‌رهه‌نگی گه‌لی كوردستان فه‌رهه‌نگێكی كراوه‌یه و هه‌موو پێكهاته‌كانی له دێر زه‌مانه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌ژین و چاره‌نووسی هه‌مووانیش به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه و مافی هه‌ر تاكێكی ئه‌و كوردستانه‌ش له سه‌ر بنچینه‌ی هاوڵاتی بوون زامن كراوه و هیچ جیاوازییه‌كیش له نێوان هاوڵاتیه‌ك و هاوڵاتیه‌كی دیكه‌دا ناكرێ.
