له‌سه‌عدیه‌ ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ته‌قێنرایه‌وه‌

له‌سه‌عدیه‌ ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ته‌قێنرایه‌وه‌
17ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- شه‌وی رابردوو له‌ شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین نه‌ناسروان ماڵی كوردێك ده‌ته‌قێننه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 3 برای خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ بریندار ده‌بن و هیچ گروپێكی تیرۆریستیش ئه‌نجامدانی كردوه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی نه‌خستۆته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

ئه‌حمه‌د زرِگوشی به‌رِێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ رِاگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌ شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین تیرۆریستان ماڵی كوردێكیان ته‌قاندوه‌ به‌ناوی رِه‌فعه‌ت عه‌دنان، له‌و رووداوه‌دا 3 برای خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ بریندار بوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ عه‌بدولحسه‌ین عه‌باس به‌رِێوه‌به‌ری شاره‌دێی مه‌نده‌لی راگه‌یاند: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمبی چێنراو له‌ 2 گه‌رِه‌كی مه‌نده‌ڵی 2 هاوولاَتی سڤیل شه‌هید بوون.
Top