سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامیى ده‌كات
له دیدارێكدا ، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ى گرنگترین هه‌لومه‌رج و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و پێویستى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستانیش ته‌ئكیدى لێكرایه‌وه ، به‌و شێوه‌یه‌ى كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى كوردستانیان بكات .
ده‌رباره‌ى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى كه كه‌وتۆته نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستانیش ، هاوهه‌ڵوێستى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رز نرخێندرا له به‌هێزكردنى كۆده‌نگى كوردستانى له به‌رامبه‌ر مه‌ترسى و هه‌ره‌شه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان .
