دوای حه‌وت ساڵ رفاندنی منداڵێك دۆزرایه‌وه
مولازم عه‌وسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی رِاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان راگه‌یاند: به پشت به‌ستن به زانیاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یاریده‌درێتی ئاسایشی شاره‌دێی رزگاری سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی كه‌لار منداڵێكی كچیان دۆزیه‌وه كه به‌ر له 7ساڵ رِفێنراوه.
گوتیشی: منداڵه‌كه وا برِیاره رِاده‌ستی نه‌وجوانانی سلێمانی بكرێت و له ئێستاشدا به‌خێوكه‌رانی ئه‌و منداڵه ده‌ستگیر كراوان كه پێشتر ده‌ستیان هه‌بووه له رِفاندنی مندالاَندا.
