خولى راهێنانى تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته حكومیه‌كان كۆتایى هات
دیار یوسف میرزا به‌رِێوه‌به‌رى كاگێرِى دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ له گوته‌یه‌كدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له كردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره خولانه، هه‌ر وه‌ك هیواشى خواست كردنه‌وه‌ى ئه‌و خوله ده‌رگایه‌كى نوىَ بوو بێت بۆ به‌خشینى زانیارى زیاتر به‌به‌شداربووان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى شاره‌زاییه‌كانتان بۆ چۆنێتى به‌ستنى گرێبه‌سته جیاكان له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ران و بازرگانان له پێناو باشتركردنى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان و دابینكردنى كه‌شێكى له‌بارى خوێندن بۆ مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى وه‌زاره‌ت. هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك گوته له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشكه‌ش كرا.
خولى (رِاهێنانى تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته حكومیه‌كان و رِونكردنه‌وه‌ى رِێنماى ژماره (1)ى ساڵى 2011 كه تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته حكومیه‌كان)، وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ به‌هاریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانى حكومه‌تى كوردستان بۆ یاساناسان و ئه‌ندازیارانى ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى كردبویه‌وه، كه ماوه‌ى (5) رِۆژى خایاند و ئامانجى سه‌ره‌كیش له كردنه‌وه‌ى ئه‌و خوله ئاشناكردنى یاساناسان و ئه‌ندازیاران بوو به‌ناوه‌رِۆكى رِێنماى ژماره (1)ى ساڵى 2011.
