رانیه‌... كوَمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌ گه‌رِاوه‌كانیش پشتیوانى له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

رانیه‌... كوَمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌ گه‌رِاوه‌كانیش پشتیوانى له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن
15ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى پشیوانیكردن له‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، ژماره‌یه‌كى زوَر له‌ئه‌ندامانى كوَمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌ گه‌رِاوه‌كانى ئه‌ورووپا له‌سنوورى ده‌ڤه‌رى راپه‌رِین له‌باره‌گاى خوَیانه‌وه‌ به‌ره‌و زنجیره‌ چیاكانى حه‌مرین به‌رِێكه‌وتن. هیوا محه‌مه‌د ئه‌ندامى سكرتارییه‌تى كوَمه‌ڵه‌كه‌ راگه‌یاند: مه‌به‌ستمانه‌ وه‌كو نیشاندانى هه‌ڵوێستێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و بوَ پشتیوانیكردن له‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ى كوردستانییه‌تى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌پێویستمان زانى ئه‌م رێرِوَیشتنه‌ به‌ره‌و زنجیره‌ چیاكانى حه‌مرین به‌جلوبه‌رگى كوردى و ئالاَى كوردستانه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین.
Top