خاوه‌نی 8 ئه‌نفالكراوی گه‌رمیان به‌ بینینی ته‌رمی ئه‌نفالكراوه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا

خاوه‌نی 8 ئه‌نفالكراوی گه‌رمیان به‌ بینینی ته‌رمی ئه‌نفالكراوه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا
13ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی گه‌ڕاندنه‌وه‌ و ناشتنی ته‌رمی پیرۆزی 158 كوردی ئه‌نفالكراو گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ گه‌رمیان، له‌كاتی مه‌راسیمه‌كه‌یشدا كه‌سوكارێكی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ عه‌زره‌تدا گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پیاوه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ خاوه‌نی 8 ئه‌نفالكراوه‌ و له‌ خێزانه‌كه‌دا ته‌نها خۆی له‌و پرۆسه‌ شوومه‌ ڕزگار بووه‌. بۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی بینینی ته‌رمی پیرۆزی ئه‌نفالكراوه‌كاندا به‌رگه‌ی نه‌گرتووه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

په‌یامنێری \"هه‌ولێر\"" گواستییه‌وه‌ كه‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ ساڵاداچووه‌ و ناوی (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم)ـه‌ و خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ گونده‌كانی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی ڕزگارییه‌."
Top