به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی رۆژوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌كوردانی ئێزدی ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی رۆژوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌كوردانی ئێزدی ده‌كات
13ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى رۆژوو ى خوشك و برایانى ئێزدى گه‌رمترین پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى رووحانى و ته‌واوى خوشك و برایانى ئێزدیى له‌هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابڕاوو كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و ته‌واوى جیهان ده‌كه‌ین.

له‌خواى گه‌وره‌ داواكارین ئه‌و جه‌ژنه‌ و هه‌موو جه‌ژن و بۆنه‌ و یادێكیان به‌ خێر و خۆشی له‌سایه‌ى ته‌بایى و برایه‌تى نێوان پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانى گه‌لى كوردستان بۆ بگه‌رێته‌وه‌و وه‌ك هه‌میشه‌ له‌سایه‌ى ئاوه‌دانى و ئارامى و گه‌شه‌پێدان دا بژین


دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆز

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان

13/12/2012
Top