سەرۆكایەتی هەرێم: كەركوك شارێكی كوردستانییە و كەی سەرۆك بیەوێ سەردانی دەكات
ئه‌مانه سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ که‌رکوک به شێوه‌یه‌ک وه‌سف ده‌که‌ن که به راستی جێی گاڵته‌یه. چونکه باش ده‌زانن که سه‌رۆک بارزانی مافی سه‌ردانی هه‌موو شوێنێکی هه‌یه و له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نه‌بووه، به‌ڵکو بۆ که‌رکوک بووه تا له‌و شاره وه‌ڵامی لێدوانه ترسناکه‌کانی به‌رێز مالکی بداته‌وه که تیایاندا هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری کورد و عه‌ره‌بی کردبوو و که‌رکوکیشی به شارێکی ناکوردستانی دانابوو.
سه‌رۆک بارزانی به‌م سه‌ردانه‌ی، برایانی عه‌ره‌ب و تورکومانی که‌رکوکی دڵنیا کرده‌وه که به هێچ جۆرێک بوار نادرێت شه‌رێکی وا ڕووبدات و که‌رکوکی روحی کوردستانیش شاری هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌تی و جێبه‌جێکردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوریش باشترین زه‌مانه‌ته بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی و پێشکه‌وتنی ئه‌و شاره، که ئه‌مه‌یش په‌یامێکی زۆر روونه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌له‌وه هه‌یه که هه‌ر چاره‌سه‌رێک به‌ده‌ر له مادده‌ی ١٤٠ به‌ته‌واوی ره‌تده‌کرێته‌وه.
د. ئومێد صباح
وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
١٣/١٢/٢٠١٢
