یۆنان نامیلكه‌یه‌ك به كوردی بۆ په‌نابه‌ران چاپده‌كات
به‌هۆی زۆری ژماره‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌و وڵاته، ئاژانسه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زمانی كوردی یه‌كێكه له‌و 13 زمانه‌ی كه نامیلكه‌كه‌ی پێ چاپكراوه.
پۆلیسی یۆنان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه نامیلكه‌كه زانیاری پێویست ده‌داته په‌نابه‌ران بۆ چۆنییه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان به شێوه‌یه‌كی شكۆمه‌ندانه‌و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌شیان له ئه‌ستۆی حكومه‌تی یۆنان ده‌بێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه پاڵپشتی ده‌كرێت.
به‌هۆی خراپی ره‌وشی په‌نابه‌ران له سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌ی شنگنی ئه‌وروپاو به‌ریتانیاش، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له پاڵپشتیكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
هه‌رچه‌نده له رابردوودا یۆنان وڵاتێك بووه ناسراو بووه به‌وه‌ی كه پێگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و ئارام بووه بۆ په‌نابه‌ران و بووه به خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر بۆ ناو وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا، له ئێستادا یۆنان بووه‌ته پێگه‌یه‌كی نائارام بۆ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران به‌هۆی به‌هێزبوونی گروپه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كه خۆیان وه‌ك نازییه نوێیه‌كان ده‌ناسێنن و به‌شێكی خراپی ره‌وشی ئابووری وڵاته‌كه‌یان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی په‌نابه‌ران.
یۆنان كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 11 ملیۆنه، پێگه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو په‌نابه‌رو كۆچبه‌ره كه له ئێستادا له دۆخێكی مرۆیی خراپدان، چونكه خاوه‌نی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی نین بۆ مانه‌وه له‌و وڵاته‌و ناتوانن بگه‌ن به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی یاسایی و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش به‌رده‌وامه له هۆشیاركردنه‌وه‌یان به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی خۆیان.
