بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی كورد لەئەستۆی حكومەتەكەی مالیكیدایە

بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی كورد لەئەستۆی حكومەتەكەی مالیكیدایە
13ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- لە ماوەی 7 ساڵدا زیاتر لە 6 هەزار پەنابەری بەزۆر نێردراوە لە وڵاتانی ئەوروپاوە، لە لقی كوردستانی فیدراسیۆنی سەرتاسەریی پەنابەرانی عێراق ناوی خۆیان تۆمار كردووە و بەرپرسی فیدراسیۆنەكەش ڕایدەگەیەنێت ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران لە ئەستۆی حكومەتەكەی مالیكیدایە.

بەرپرسی لقی كوردستانی فیدراسیۆنی سەرتاسەریی پەنابەرانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی \"هۆكاری ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراق لەلایەن وڵاتە ئەورووپاییەكانەوە پەیوەندی بەو ڕێكکەوتن و لێكتێگەیشتنانەی حكومەتی عێراق هەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا.
هه‌روه‌ها وتی بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش کاریگه‌ر بوون كە بریتی بوون لە وەستاندنی چاوخشاندنەوە بە ڕێكکەوتنامەكان و وەرنەگرتنەوەی پەنابەری بەزۆر نێردراوە و قەرەبوو كردنەوەی ئەو پەنابەرانەی بەزۆر نێردراونەوە و سازكردنی سمینارێك لەسەر ڕەوشی پەنابەران.
بەرپرسی فیدراسیۆنی سەرتاسەریی پەنابەران ئەوەشی خستە ڕوو كە حكومەتەكەی مالیكی هیچ یەكێك لەو بڕیارانەی جێبەجێ نەكردووە، هەربۆیە لە ئێستاشدا ژمارەیەكی زۆر پەنابەری عێراقی كە زۆرینەیان كوردن، لە وڵاتانی ئەوروپا لە ژێر هەڕەشەی بە زۆر ناردنەوەدان\""
داواشی لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان و حكوومەت كرد فشارەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ سەر حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو ڕێكکەوتن و لێك گەیشتنانە هەڵبوەشێتەوە كە لە نێوان حكومەتی عێراق و وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام دراوە، سەبارەت بە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران."
Top