سه‌رۆك بارزانی به‌شداری له رێوره‌سمی ساڵیادی شه‌سته‌مینی ئافره‌تانی كوردستان كرد
له‌سه‌ره‌تاى رێوره‌سمه‌كه‌دا دكتۆره ڤیان سلێمان سكرتێرى یه‌كێتى ئافره‌تانی كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و پاشان هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانى وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌ره‌تا وته‌كه‌یدا وێراى پیرۆزباییكردن له ئافره‌تانى كوردستان هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ خواستن,
لهبهشێكى دیكه‌ى وته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى باسى له رۆل و پێگه‌ى ئافره‌ت له شۆرش و بزاڤى رزگاریخوازیی كوردستان كرد كه وه‌ك پێشمه‌رگه و وه‌ك دایك و وه‌ك كاریی رێكخراوه‌ییش رۆلێكى مه‌زنیان هه‌بوو ، جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م رۆل و پێگه‌یان فه‌رامۆش ناكرێت و ئێستاش ئه‌ركێكى قورس له‌ئه‌ستۆیاندایه له‌گه‌شه‌پێدانى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و په‌ره‌پێدانى دیموكراسى و مه‌ده‌نییه‌ت و نه‌هێشتنى دیارده‌ى توندوتێژى دژ به‌ئافره‌ت و قولكردنه‌وه‌ى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و كلتورى پێكه‌وه ژیان ،
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى ته‌ئكیدى له‌وه‌ش كرده‌وه كه داكۆكیكارێكى به‌هێز ده‌بێت بۆ مافه‌كانى ئافره‌تان و وه‌رگرتنى پێگه‌ى شیاوى خۆیان له كۆمه‌لگه‌ى كوردستان . دواتریش سه‌رۆك بارزانى دیارى به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانى ده‌رچووانى خولى سێیه‌م و چواره‌مى په‌یمانگه‌ى پێگه‌یاندنى ئافره‌تان دابه‌شكرد .
