ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر 40 خێزانی كوردی ئاواره‌ی سووریا دابه‌ش ده‌كات
دوێنێ له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانیدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی خۆراك و پێداویستی ناوماڵ به‌سه‌ر (40) خێزانی كوردی ئاواره‌ی سووریا كه تازه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو و له ناحیه‌ی بنه‌سڵاوه نیشته‌جێكراون، پێداویستیه‌كانیش بریتی بوون له (5 كیلۆ برنج و 5 كیلۆ فاسۆلیاو 5 كیلۆ ساوار و 5 كیلۆ شه‌كر و 2 قوتوی ئاوهتهماتهو 2 زه‌یت و 6 گۆشتی له قوتونراو. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوكارییانه‌دا، به‌هۆی وه‌رزی زستان و سه‌رماو سۆڵه‌وه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 200 به‌تانی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌شكرد.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییهكانیشهوه، له‌لێدوانێكیدا مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی كوردی سووریا كه رۆژانه به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌و وڵاته‌وه روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌میشه له ئاماده‌باشیدایه بۆ هاوكاریكردنیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌یان و دابینكردنی خێوه‌ت و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی ناوماڵ، ئه‌م 40 خێزانه‌ش كه ماوه‌یه‌كه هاتوونه‌ته كوردستان و له ناحیه‌ی بنه‌سڵاوه نیشته‌جێبوون، هه‌ڵساوین به دابینكردنی كه‌لوپه‌لی خۆراكی رۆژانه‌و هه‌روه‌ها پێداویستی دیكه‌ی وه‌كو دۆشه‌ك و به‌تانی.
