سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: مالیكی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ شه‌ڕ، كوردیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات
فوئاد حوسێن له لێدوانێكیدا به رۆژنامه‌ی رووداوی راگه‌یاند: هه‌واڵی كێشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان پێش ئه‌وه‌ی هێزی دیجله هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، راست نییه.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌وه‌ی دیاره مالیكی خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كات، كه ئه‌و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ شه‌ڕ، كوردیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات .
هاوكات هۆشداریدا كه ئاگری شه‌ڕ له‌هه‌ر شوێنێك بكرێته‌وه چ له كه‌ركووك بێ یاخود له خانه‌قین، زۆر شوێن ده‌سووتێنێ و ئاگرێكی زۆر مه‌ترسیداره، به‌ڵام نابێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب .
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: له خوا ده‌خوازین شه‌ڕ تووشی كه‌س نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رۆكمان بگرێ، ئێمه بڕوامان به هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه و سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش دیراسه‌تیان كردووه كه ده‌توانن سه‌ربكه‌ون .
