سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 27همین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌رێز كاك به‌ڵێن عه‌بدوڵلا
سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
سڵاوورێز
به بۆنه‌ی بیست و حهوتهمین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه خه‌باتگێره ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازم.
دیاره حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان خاوه‌ن خه‌بات و مێژووییه‌كی دیاره له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌روه‌ها له هێنانه‌دی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مرۆ تێكڕای میلله‌ته‌كه‌مان شانازی پێوه ده‌كه‌ن.
ئومێده‌وارم ئه‌م یاده ببێته هانده‌رێك بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی خه‌باتی حزبی زه‌حمه‌تكێشان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان كه ئه‌مرۆ بۆته پێویستیه‌ك بۆ داكۆكی كردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دی ئامانجه دێرینه‌كانمان.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11/12/2012
