سه‌رۆك بارزانی: له‌كاتى په‌لاماردان و هێرشى ناره‌وادا بێگومان وه‌ڵامى خۆمان ده‌بێت
له‌و ئاهه‌نگه‌دا له‌لایه‌ن به‌رپرسى ئه‌كادیمیاى پارتیه‌وه قادر قه‌چاغ، وته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو ده‌رچوونى ئه‌و (83) كادره‌ى وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ باس لێوه‌كرد و گوتى ئه‌وانه دواى شه‌ش مانگ له خوێندنى وانه‌و بابه‌تى جیاجیا له‌لایه‌ن كه‌سانى ئه‌كادیمیه‌وه، به‌ئاست و وزه‌ێكى تره‌وه به‌شدارى كار‌و چالاكیه‌كانى سیاسى ده‌بنه‌وه.
دواتر له وته‌یه‌كى تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه، سه‌رۆك بارزانى پیرۆزبایى له ده‌رچوانى خولى حه‌ڤده‌ى ئه‌كادیمیاى پارتى كرد‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆخواستن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى پارتیه‌وه به‌و ئومێده دروستبووه‌و دامه‌زراوه كه ئومێدى مانه‌وه‌و گه‌یشتن به ئامانج و مافه ڕه‌وا‌كانى به خه‌ڵكى كوردستان ببه‌خشێت، نه‌ك ته‌نها ببێته چه‌ترى كۆبوونه‌وه‌ى توێژێك یان پێكهاته‌یه‌كى دیاریكراوى خه‌ڵكى كوردستان.
دواتر سه‌رۆك بارزانى داواى له‌سه‌رجه‌م كادیر و به‌رپرسانى پارتى كرد كه زیاتر له‌وه‌ى ئێستا هه‌ستى پێده‌كرێت تێكه‌ڵى خه‌ڵك و هاوڵاتیان ببن و به‌قه‌دره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگه‌و شورشگێڕانه بكه‌ن كه ته‌مه‌نێكى زۆریان به خه‌بات و تێكۆشان به‌خشیوه.
له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى ئێستاى عێراق و هێزه‌كانى به‌ناو ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌و له‌شكركێشیه‌كانى حكومه‌تى عێراق و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، سه‌رۆك بارزانى گوتى له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق و به درێژایى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور تا به‌ئه‌مرۆ ده‌گات زۆر هه‌وڵمان داوه كه كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن و به‌هه‌موشێوه‌ێك دژى هه‌ر شه‌ڕو خوێن ڕشتنێكین به‌ڵام له‌كاتى په‌لاماردان و هێرشى ناره‌وادا بێگومان وه‌ڵامى خۆمان ده‌بێت و سه‌رده‌مى قبوڵكردنى تاكره‌و ى و سته‌م كۆتایى هاتووه.
