بارزان- شاندێكی روژنامه‌نووسانی روژئاوای كوردستان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران ده‌كه‌ن

بارزان- شاندێكی روژنامه‌نووسانی روژئاوای كوردستان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران ده‌كه‌ن
11ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی چین و توێژه‌كانی كومه‌ڵگه‌ ومیوانانی ده‌ره‌وه‌ بۆ سه‌رمه‌زاری نه‌مران، شاندێكی رۆژنامه‌نوسانی رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كردو له‌ لایه‌ن به‌رِێز خه‌لات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی كران، دوای دانانی تاچه‌گوڵینه‌ و خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌ به‌ناوی شاندی روژئاوا ئازاد ئه‌حمه‌د عه‌لی په‌یڤێكی پێشكێش كردو خوشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربرِی بارزانی نه‌مر وه‌كو سیمبولی ناسنامه‌ی میلله‌تی كورد وه‌سفكرد.
Top